خۆپێشاندانی شه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاری سه‌بزه‌وار دژ به‌ ڕژیم

شه‌وی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاری سه‌بزه‌وار دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم ڕاپه‌ڕین و به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵه‌ كۆمه‌ڵه‌ گه‌یشتووه‌، خۆپێشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شه‌قامێكی ئه‌و شاره به‌ وتنەوە‌ی درووشمیمه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر،مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌ییوژن، ژیان، ئازادی“‌، به‌ شێوازێكی بڵاوه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌ پێكردنی خه‌ڵكی ناڕازی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناڕازیان، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی مقاومه‌ت و خۆڕاگری خه‌ڵك بوونه‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمدا تێكهه‌ڵچوون ڕووی دا. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی برینداران و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net