ساز كردنی دۆسیه‌ی نوێ دژ به‌ عه‌باس واحدیان شاهرودی

ڕۆژی ڕابردوو، پارێزه‌ریعه‌باس واحدیان شاهرودینووسه‌ر و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د ڕایگه‌یاند كه‌ دژ به‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ دۆسیه‌یه‌كی نوێ ساز كراوه‌.

عه‌باس واحدیان شاهرودیله‌ واژۆكارانی به‌یاننامه‌ی ده‌ست لهكار كێشانه‌وه‌یعه‌لی خامنه‌ییه‌ كه‌ لەمانگی گه‌لاوێژی ١٣٩٨ی هه‌تاوییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كراوه‌. ناوبراو له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سه‌رجه‌م له‌ چه‌ند دۆسیه‌دا حوكمی ٢١ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. پارێزه‌ری ئه‌و زیندانییه‌ سیاسییه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ساز كردنی دۆسیه‌ دژ به‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ كاتێك له‌ زیندانه‌ و هه‌روه‌ها به‌ بێ به‌شداری پارێزه‌ره‌كه‌ی، كرده‌وه‌یه‌كی نایاساییه‌ و پێویسته‌ تاوانبارنی ئه‌م كرده‌وه‌ سزا بدرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net