ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ١٥ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی كورد به‌ ناوه‌كانیمسته‌فا و كه‌یومه‌رس ئه‌د‌واییله‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی گوندیسلینی سه‌ربە سه‌وڵاوا، ڕێكه‌وتی ١٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراون. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ ئاگادر بوون لە دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net