ئاگردانی به‌ئه‌نقه‌ستی دارستانه‌كانی پیرانشار له‌ لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

ڕۆژی ڕابردوو، دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی به‌نده‌ره‌ سه‌ر به‌ شاری پیرانشار، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیمه‌وه‌ ئاگر دراوه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئاگره‌كه‌ له‌ میدانی تیری سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و ئێستا مه‌ترسی گه‌یشتنی ئاگره‌كه‌ به‌ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان له‌ ئارادایه‌. خه‌ڵك و ژینگه‌ پارێزانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و شاری پیرانشار داوایان له‌ ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش كردووه‌ كه‌ به‌ هانایانه‌وه‌ بچن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net