سه‌ردانی كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ نه‌سرین جه‌وادی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی، كرێكاری، خانه‌نشینكراوان و موعه‌لیمان، سه‌ردانینه‌سرین جه‌وادیبه‌ندكراوی سیاسی ئازاد كراو له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامینیان كرد.

نه‌سرین جه‌وادیبه‌ندكراوی سیاسی پێشوو، ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكاردا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیهه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات له‌ ڕێگای به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا، حوكمی ٧ ساڵ زیندان و ٧٤ زەربە شێلاقی به‌ سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵەسه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها پێشنیاری پزیشكی زیندان بۆ ڕوانه‌ كردنی بۆ به‌ندیخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كرابوو و له‌ ئه‌نجامدا ڕێكه‌وتی ٢٤ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ئازاد كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net