5
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری یاسوج دژ به پێندانی حه‌قده‌ست و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی، له به‌رده‌م شاره‌داری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، كۆتایی هێنان به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی شاره‌داری بوون.