ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م له شارستانی “جه‌م” سه‌ر به پارێزگای بوشێهر، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌پرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت به هاتنی ساڵی نوێی خوێندن گوشاری زۆر خراوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كان. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمان كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم له ئاست باشتر كردنی دۆخی ژیانی كرێكاران بوون.