7
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “فه‌رزاد به‌رجه‌سته” به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ڕژیم كراوه. پاش چه‌ند كاتژمێرێك لێپرسینه‌وه ئه‌و هاووڵاتییه له ژێر گوشاری هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بۆكان به ناچار له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند بابه‌تێكی دژ به ئۆپۆزسیۆنی كوردی داناوه.