ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، خوابگای حافز له زانكۆی تاران، له لایه‌ن كه‌سانی نهسناسراو هێش كرایه سه‌ری و هێشتا ئه‌و كه‌سانه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراون.
به وته‌ی خوێندكاران ئه‌و زانكۆیه، ئه‌مساڵ هاوكات له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندن، هاتوچۆی شه‌وانه‌ی كه‌سانی نه‌ناسراو و كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سانی تاوانبار له ده‌وروبه‌ری ئه‌و زانكۆیه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م كێشه‌یه به به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه، له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه هیچ هه‌وڵدانێك بۆ باشتر كردنی دۆخه‌كه ئه‌نجام نه‌دراوه و مه‌ترسی له سه‌ر گیانی خوێندكاران هه‌یه. شورای سنفی خوابگاكانی ئه‌و زانكۆیه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م كێشه‌یه باره‌ها له لایه‌ن خوێندكاران و شوراكانی زانكۆ به حراسه‌ت ڕاگه‌یندراوه، به‌ڵام حراسه‌تی زانكۆ نایه‌وێت دهستێوهردانیئهم كێشه‌یه كات.