ڕۆژی ڕابردوو، ٤٥ به‌ندكراوی سیاسی ژنی ڕاگیراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین،به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ته‌ندروستی و گیانی زیندانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌ندكراوانی ژن له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه “سومه‌یه ڕه‌شیدی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له ئه‌و زیندانه، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی و هێنانی بۆ ئه‌و به‌ندیخانه‌یه تووشی نه‌خۆشی “سه‌رع” بووه، به‌ڵام به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییه خراپتر ده‌بوو. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای ئاگادار بوونی پزیشكەکانی زیندان له نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، هه‌وڵدانێك به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه نه‌دراوه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و به‌ندكراوه، تا دوایین ڕۆژه‌كانی ژیانی به شوێن وه‌ده‌ستهێنانی بارمته‌ی ٣ ملیاری بوو كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم کردبویە مه‌رج له سه‌ری بۆ ئازاد كردنی، به‌ڵام به هۆی خرابی دۆخی ئابووری بنه‌ماڵه‌كه‌ی، توانای دابین كردنی ئه‌و بارمته‌یان نه‌بووه.