ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی ١٤ی پارسی جنوبی، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمكاناتی ڕیفاهی، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.