17
ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی ئه‌و شاره دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رده‌م ده‌فته‌ری ناوه‌ندی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شدار بووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی ئیزافه‌كاری و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشار بۆ سه‌ر په‌ره‌ستارانی ناڕازی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه بوون.