ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاری تاران، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كار كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان له لایه‌ن ڕژیمه‌وه، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانی خانه‌نشینكراوان له ئێران بوون.