10
ڕۆژی ڕابردوو کچێک خەڵکی شاری کرماشان بە هۆی ناتوانی ماڵی بنەماڵەکەی و دابین نەکردنی پێداویستییەکانی خوێندن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هاووڵاتییە بە ناوی (کەوسەر دەرویشی) تەمەن ۱۶ ساڵ و دانیشتووی شارۆچکەی (جەعفەر ئابادی)ی کرماشان، بە هۆی خراپی دۆخی ئابووری بنەماڵەکەی، باوکی توانای دابین کردنی کەلوپەلی پێویستی ڕۆیشتنی کچەکەی بۆ قوتابخانە نەبووە و بە هۆیەوە ئەو کچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. شایانی باسە لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵەوە، کۆمەڵێکی زۆر لە قوتابیانی شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان، سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیم لە ئاست سیستەمی ئاموزشی و پەروەردەیی، کۆمەڵێکی زۆر لە قوتابیان و خوێندکاران وازیان لە خوێندن هێناوە.