6
بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری (ڕاسەک) سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بە هۆکارێکی نادیار هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتییەکی بەلووچ و ئەشکەنجەی ئەدەن.
یە پێی ئەو وێنانەگەیشتون، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بێ هۆکارێکی دیار و بەلگەی قەزایی، لە پێش چاو هەمووان هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتییەک، کەلوپەلەکانی زەوت و بێڕێزی پێ دەکەن. شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و لە سەروبەندی ساڵیادی هەینی خوێناوی زاهدان، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ژیسلامی بە میلیتاریزەدکردنی ئەو ناوچەیە و هەروها ساز کردنی جەوێکی ئەمنیەتی، دەیانەوێت دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک ببڕن و هەروەها بە ترساندنی خەڵک، هەر ئەگەرێکی ڕاپەڕینەوەی خەڵک لە ناو ببەن.