لە سێدارەدانی ۷ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ۷ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی (کوشتنی بە ئەنقەست) و (پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان)، ئێعدام کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، چوار بەندکراو بە ناوەکانی (ڕەسوول نووری، مەحموود نەزەری، سەعید پارسایی و ئیسمائیل ڕەحیمی تەبار) لە زیندانەکانی (ناوەندی ئەراک، جیرۆفت و عادڵ ئابادی شیراز) بە تۆمەتی ( پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان)، ئێعدام کران. هاوکات سێ زیندانی دیکە بە ناوەکانی (قۆدرەت دێهقانی، خەشایار میری و مەهدی وەیسی)، لە زیندانەکانی (عادڵ ئابادی شیراز، ناوەندی گورکان و خوڕەم ئاوا)، لە سێدارە دران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net