7
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، نانه‌واكانی پارێزگای ئیسفه‌هان دژ به پێنه‌دانی پشكی ئارد، له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
نانه‌وایانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن ڕژیمه‌وه پشكی یارانه‌ی ئاردیان پێ نه‌دراوه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نانه‌وایانی ناڕازی خوازیاری بایه‌خ دانی ڕژیم به مه‌عیشه‌تی نانه‌واكانی ئێران، پێدانی پشكی ئارد و یارانه‌ی ئارد و به‌رز كردنه‌وه‌ی نرخی نان بوون.