11
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشیه‌كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی شوش، كه‌رخه، حه‌فت ته‌په و ئه‌هواز، دژ به خراپی دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی جیاوازی له حه‌قده‌سته‌كان، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی به‌ندكراو و هه‌روره‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.