11
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی گیل ڕادی ڕه‌شت، به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی خوێندنیان بۆ منداڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، بایه‌خ دانی به‌رپرسان به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران و هه‌روها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.