گیانله‌ده‌ستدانی شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی تاران له‌ گرتووخانه‌كانی ئیداه‌ری ئاگاهی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری تاران به‌ ناویفه‌رهاد موقه‌ده‌م، له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ گرتووخانه‌ی ئاگاهی شاپووڕی تاران، گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی‌ ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی ساڵحیه‌ی شاری تاران، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئاگاهی ڕژیم، له‌ گرتووخانه‌ی به‌دناوی ئاگاهی به‌ ناویشاپووڕ، ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازارێكی زۆری بینیوه‌ و پاشان ڕه‌وانه‌ی زیندانی تاران كراوه‌. دواتر له‌ زیندانی تاران، له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌وه‌ دیسان به‌ سختی ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا كه‌وته‌سه‌ كۆما و پاش چه‌ند ڕۆژ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌، گرتووخانه‌یشاپوڕی تاران، یه‌كێك له‌ به‌دناوترین گرتووخانه‌كانی ڕژیم له‌ تارانه‌ و تاكوو ئێستا به‌ ده‌یان به‌ندكراو له‌ ئه‌و شوێنه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ یان تووشی نه‌خۆشی ده‌رونی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net