9
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی وه‌ن له شاری مه‌شهه‌د، دژ به كۆنبوونی كه‌لوپه‌لی ئتۆمبلیه‌كانیان له به‌رده‌م شاره‌داری كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كۆنبوونی ئۆتۆمبلیهكانیان، گیانی شۆفێران و خه‌ڵك له مه‌ترسیدایه و ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ڕووداوی هاتوچۆ له سه‌ره‌وه‌یه. ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به هۆی له سه‌ره‌وه بوونی نرخی كه‌لوپه‌له‌كان، نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست و پشتگیری ڕژیم، له خواره‌وه بوونی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، توانای به‌رده‌وامی پیشه‌كانیان نه‌ماوه و ناتوانن بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.