7
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، ئۆتۆمبیلی دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ڵدێرا و به هۆیه‌وه دوو لاوی به‌لووچ گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “بنیامین نارۆیی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و “عه‌بدولباست نارۆیی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، پاش هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبلیه‌كه‌یان، له ئاگردا گیانیان له ده‌ستدا. شایانی باسه به وته‌ی بینه‌رانی ئه‌و كاره‌ساته، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبله‌كه، به هیچ شێواز هه‌وڵی ڕزگار كردنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌یان نه‌داوه و ئیزنیان نه‌داوه كه‌سانێكی دیكه‌ش ده‌ستێوه‌ردانی دۆخه‌كه بكه‌ن.