ڕۆژی ڕابردوو، له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“، له ٥٢ به‌ندیخانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، زیندانیان مانیان له خواردن گرت.
ئه‌م مانگرتنانه‌ی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ڕژیم له كاتێكدا به‌رده‌وامی هه‌یه، كه له ڕۆژانی ڕابردوو هه‌واڵی گیانله‌ه‌ستدانی “سومه‌یه ڕه‌شیدی” زیندانی سیاسی و هه‌روه‌ها له سێداره‌دانی “به‌همه‌ن چوبی” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی ئیسرائیل“، بڵاو كرایه‌وه. شایانی باسه له زیندانه‌كانی ڕژیم و به تایبه‌ت له زیندانی ئێڤین و قه‌رچه‌كی وه‌رامین، به‌ندكراوانی سیاسی له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستی و ده‌رونیدا ده‌ژین و ڕۆژانه له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ده‌یان شێوازی جۆراوجۆر ئه‌شكه‌نجه ئه‌درێن.