10
له ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٧ و ٨ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكوم به سێداره كۆبوونه‌وه و به هه‌ڵكردنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی “وه‌حید به‌نی عامریان، پویا قوبادی، شاهرۆخ دانشوه‌ركار و به‌ندكراوانی سیاسی دیكه‌ی مه‌حكوم به سێداره، به كۆبوونه‌وه و هه‌ڵكردنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان، هاوكات له گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی حه‌فتانه‌ی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره،، دژ به سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به سه‌ر هه‌موو به‌ندكراوان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.