له‌ سێداره‌دانی ١٣ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٣ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستوپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ ئێعدام كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیبێهنام میرئه‌حمه‌دی، كه‌ماڵ ئه‌ڵماسی، موراد جه‌عفه‌ربه‌یگی، سه‌مه‌د ڕه‌زا په‌ناه، سه‌لاحەدین ئاقا محه‌ممه‌دی و مسته‌فا كه‌دخۆداییله‌ زیندانه‌كانیده‌ستگردی ئیسفه‌هان، ناوه‌ندی قوم و یاسوج، به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ سێداره‌ دران. هه‌روه‌ها ٧ زیندانی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیمیلاد كیانی، عه‌لی و سامان سمساری، مێهران به‌یرانوه‌ند، یونس ئه‌حمه‌دی، قودره‌ت نه‌زه‌ری و حسێن ئه‌حمه‌دوه‌ند، به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست، له‌ زیندانه‌كانیده‌ستگردی ئیسفه‌هان، ناوه‌ندی ساری، مه‌لایر و خوڕه‌م ئاوا، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net