7
ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به هۆی بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه، گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتیه به ناسناوی “ئارمان دیهمهرده“، سه‌ره‌ڕای پێشنیاری پزیشكی زیندان بۆ پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه بایه‌خ به دۆخی ته‌ندروستی نه‌دراوه و له مافی پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه له ئه‌نجامدا به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه دهكرێتـ به‌ڵام به هۆی ده‌ره‌نگ ناردنی له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه، گیانی له ده‌ست ئه‌دات.