10
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له جووتیاران و خاوه‌ن تراكتۆره‌كان له ئه‌رده‌كانی یه‌زد، دژ به نه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نه‌مانی پشكی سووته‌مه‌نی خاوه‌ن تراكتۆره‌كان، جووتیاران توانای به‌رده‌وم كردنی كاره‌كه‌یان نه‌ماوه و له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووری ژیان ده‌كه‌ن. ناڕازیان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی جووتیاران، پێدانی ئیزنی كۆبوونه‌وه به ناڕازیان و هه‌روه‌ها به‌رز كردنوه‌ی ڕێژه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی خاوه‌ن تراكتۆره‌كان بوون.