“حسێن ڕه‌ونه‌قی” چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی، پاش ٢٩ ڕۆژ مانگرتنی له خواردن، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه موره‌خه‌سی ده‌رمانی پێدرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٩ی ڕه‌زبه‌ر، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد و ڕه‌وانه‌ی نه‌خشخانه كراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه سێ ڕوژ پێش ئێستا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو كه به هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان و به‌رپرسانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به دۆخی ته‌ندروستی زیندانیان، مانگرتنی خواردنی وشك ده‌ست پێ ده‌كات. ئه‌و هاووڵاتییه پێشووتر له لایه‌ن پزیشكی قانونی ڕژیمه‌وه نامه‌ی پێ‌درابوو كه پێویسته به هۆی نهخۆشییهكانیهوه ڕه‌وانه‌ی زیندان نه‌كرێت، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی حوكمی زیندانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد.