به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ كادری ده‌رمان و بێهداشت له‌ ته‌ورێز

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كادری ده‌رمان و بێهداشتی ته‌ورێز بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ بیایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كادری ده‌رمان و بێهداشت درابوو، هێشتا وه‌دینه‌هاتوون و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، پێدانی كارانه‌ و ئیزافه‌ كاری، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی  به‌رپرسان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net