17
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی به‌نا ئافه‌رینان نۆیاد، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، گۆڕانی گرێبه‌ست و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران له ئێران بوون.