ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی شیراز دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. كرێكارانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.