10
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی نه‌وت و گازی پارسی جنوبی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی جه‌م دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌پرسانی ئه‌و شیركه‌ته به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.