6
“بێهزاد ڕه‌سووڵی” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، پاش دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ڕاگرتنی له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌قز كرا.
ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر كاتێك به مه‌به‌ستی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی شاری ئیسفه‌هان ببوو، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرابوو. ئه‌و به‌ندكراوه ڕۆژی ڕابردوو له په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو حه‌فته‌یه دژ به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی نایاسایی، مانی له خواردن گرتووه.