7
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ٩ چه‌ته‌ی داعشی ڕاگه‌یاند.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، له ناوچه‌كانی دیره‌زوور، حه‌له‌ب و دێر حافری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، باره‌ها چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی نوێی سووریا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شه‌ڤانان و به هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س گیانیان به‌ختكردووه. پاش دوایین جاری هێرشی چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی ته‌حریر شام بۆ سه‌ر شه‌رڤانان، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له بهیاننامهیەكدا ده‌ستپێكردنی ئۆپۆراسیۆنێكی سه‌ربازی به مه‌به‌ستی خاوێن كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له چەکدارانی داعش ڕاگه‌یاند.