4
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، قوتابییه‌ك خه‌ڵكی شاری زه‌نجان به هۆی سزادانی له لایه‌ن به‌رپرسانی قوتابخانه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و قوتابییه به ناوی “نیما نه‌جه‌فی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، پاش سزادانی له لایه‌ن به‌رپرسانی قوتابخانه‌وه و هه‌ڵاتنی له نێو قوتابخانه‌دا، به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له ده‌ستدا. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوتابیه، منداڵه‌كه‌یان له به‌ر ئه‌وه‌ی كه قه‌ڵه‌و بووه و ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵاتووه، زه‌ختێكی زۆر كه‌وته‌سه سه‌ر جه‌سته‌ی و هه‌روه‌ها دره‌نگ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا به قوتابخانه‌كه، گیانی له ده‌ستداوه.