10
“شاهین زه‌وقی ته‌بار” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی تاران، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری تارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاش لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی تاران كرا و له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامەتی له گروپه نه‌یاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی“، ته‌بلیغ دژ به ڕژیم، بڵاو كردنه‌وه‌ی پرۆپاگاندا” و هه‌روه‌ها “بێڕێزی به خامنه‌یی“، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.