10
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكومه‌تی نوێی سووریا به دانانی دیواری خاكی، په‌یوه‌ندی ناوچه‌كانی ئه‌شره‌فییه و شێخ مه‌قسودی حه‌له‌بیان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه داخستووه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه، له دوایین هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی نوێی سووریا به مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ بیری ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵك له سووریا، ئه‌و هێزانه ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ناوچه كوردنشینه‌كانی شاری حه‌له‌بیان له گه‌ڵ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره داخستووه و ده‌یانه‌وێ به گه‌مارۆ خستنە سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و دوو ناوچه‌یه بێدەنگیان بکەن. شایانی باسه ئه‌م كرده‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به شێوازێكی ڕاسته‌وخۆ بڕیارنامه‌ی نێوان باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ڕژیمی نوێ له سووریا بن پێ ده‌كات.