به پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی كورد و ڕاگیراو له به‌ندیخانه‌ی یه‌زد، پێش له كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ی دیسان بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
ناوبراو به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری، به ناچار له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی یهزدەوە ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام له كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆییانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌دا، ئه‌و به‌ندكراوه پاش نه‌شته‌رگه‌ری “فیبرۆم” و تهنیاپاش ٢٤ كاتژمێر دیسان ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه چند مانگه به هۆی بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان، له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدا ده‌ژیت و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئه‌و به‌ندكراوه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه به مه‌رجی “تۆبه كردن” ده‌ستبه‌جێ ئازادی ده‌كه‌ن.