گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كۆپتێری هلال ئه‌حمه‌ر له‌ پارێزگای لوڕستان

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كۆپتێری هلال ئه‌حمه‌ر له‌ پارێزگای لوڕستان، دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به‌ هۆی دۆخی نائاسایی شاخه‌وانێك له‌ چیایئه‌شته‌ره‌نكوهی ئه‌و پارێزگایە، كۆپتێرێكی هلال ئه‌حمه‌ر  كه‌ ٩ كه‌سی تێدا بووە، ڕه‌وانه‌ی ئه‌و چیایه‌ كراوه‌. به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار كۆپتێره‌كه‌ تووشی ڕووداو ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌. به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، دوو كه‌س له‌ فڕۆكه‌وانان گیانیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن و ٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێن. شایانی باسه‌ دۆخی ته‌ندروستی چه‌ند كه‌س له‌ برینداران له‌ خراپیدایه‌ و مه‌ترسی له‌ ده‌ست دانی گیانیان له‌ ئارادایه‌

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net