به پێی ڕاپۆرته‌كان، “یونس ئازادبه‌ر” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٥ی گوڵانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به دانانی بارمته تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگا له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی ئازاد كرا. پاشان ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن لقی دووی دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه له شاری ڕه‌شت، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی“، سه‌رجه‌م حوكمی ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و چالاكوانه پێشووتر له لایه‌ن ڕژیمه‌وه باره‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه و لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ له زیندانه‌كانی ڕژیمدا به هۆی چالاكییه‌كانی ڕاگیراوه.