13
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به بیانووی به‌دواداكه‌وتنی كۆڵبه‌رێك، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ته‌كیه‌ی په‌یڕه‌وانی ئایینی یارسان.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له هێرشه‌كه‌یاندا بۆ سه‌ر گوندی “توتشام” سه‌ر به ناوچه‌ی داڵاهوو، ئه‌و ناوچه‌یان گه‌مارۆ داوه و ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری به هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و گونده ناچار به پاشه‌كه‌شه بوون.