14
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ئه‌ندیمشك دژ به دابین نه‌كردنی بیمه له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی دابین نه‌كرانی بیمه له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه، تێچووی ڕۆیشتنی بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه زۆر له سه‌ره‌وه‌یه و به هۆیه‌وه له دۆخێكی خراپی ئابووریدا ده‌ژین. كرێكاران له به‌رده‌وامیدا خوازیاری پێدانی حه‌قدسه‌ت و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون.