5
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، گه‌ڵاڵه‌ی پاك كرنه‌وه‌ی چوار سفر له سه‌ر پاره‌ی میللی ئێران، له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا و خرایه حاڵه‌تی ئیجراییه‌وه.
به پێی ڕاپۆته‌كان، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به ١١٤ ده‌نگی ئه‌رێ، ١٠٨ ده‌نگی نا و ٤ ده‌نگی بێ لایه‌ن، په‌سه‌ند كراوه و له لایه‌ن ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیمه‌وه خراوه‌ته حاڵه‌تی ئیجراییه‌وه. به پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه واحدی پاره‌ی فه‌رمی ئێران له ڕیاڵه‌وه بۆ تمه‌ن گواستراوه و به‌م شێوه‌یه نرخی یه‌ك دولاری ئه‌مریكی ئه‌بێته نزیك به ١١٦ تمه‌ن.