شه‌وی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆی خاجه نه‌سیر توسی له شاری تاران، بۆ چواره‌مین شه‌وی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتوانی خابگای دانش سه‌ر به ئه‌و زانكۆیه، شه‌وی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به سیاسه‌تی سه‌ركوتی خه‌ڵك و ناڕازیان له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، دژ به دۆخی خراپی خراپی په‌روه‌رده‌یی، سنووردار كرانی چالاكییه سنفییه‌كان و هه‌روه‌ها سنووردار كرانی چالاكانی سیاسی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی ئیداری، كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌هریه‌ی زانكۆكان، دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی له خابگاكان و زانكۆكانی ئێران و هه‌روه‌ها پێدانی مافی خوێندنی دووباره به ئه‌و خوێندكارانه كه له زانكۆكان ده‌ر كراون بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندكارا جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ زانكۆكانی دیكه‌ش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.