ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شارۆچكه‌ی پارسی جه‌م، دژ به نه‌بوونی قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌هریه‌ی قوتابخانه‌كان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه داخوازییه‌كانیان ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم ده‌كه‌ن، به‌ڵام وڵامێك وه‌رناگرن و به هۆی نه‌بوونی قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی و به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌هریه‌ی قوتابخانه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه، بنه‌ماڵه‌كان خراونه‌ته ژێر گوشارێكی زۆری ئابووری. بنه‌ماڵه‌كانی دانیشتووی ئه‌و شارۆچكه‌یه خوازیاری ساز كردنی قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌هریه‌ی قوتابخانه‌كانی دیكه بوون. هه‌روه‌ها ناڕازیان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به بێ جیاكاری و‌ڵامیان بده‌نه‌وه و هه‌روه‌ها كۆتایی به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ناڕازیان بێنن.