ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه و شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی دوڕگه‌ی لاوان، دژ به ناڕوونی دۆخی خانه‌نشینكران وهه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ساڵه‌ها كار له به‌شه زهحمهتهكاندا، هێشتا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداره‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم گوشارێكی زۆر بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی دێنن. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قدسه‌ت به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمكاناتی ڕیفاهی، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانهشنیكراونی سه‌نعه‌تی نه‌وت، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوو دان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی بەرپرسان بوون.