15
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی ئه‌هواز و شوش، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی سندوقی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بوون.