به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو شه‌ڕێكی قورس له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و حكومه‌تی نوێی سووریا ڕووی داوه و به هۆیه‌وه ده‌یان چه‌ته‌ی سه‌ر به ڕژیمی توركیا كوژراون.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، ڕۆژی ڕابردوو ئۆتۆمبیلێكی شه‌رڤانانی ڕۆژ ئاوای كوردستان له لایه‌ن درۆنێكی بومبڕێژ كراوی هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریاوه كراوه‌ته ئامانج و به هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون، هاوكات ناوچه‌ی دێرحافری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمی توركیاوه به ناوی “SNA”، به چڕی بوردمان كراوه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج. له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به‌رپرچی هێرشه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی داوه‌ته و به ده‌یان كه‌س له به‌كرێگیراوانیڕژیمی توركیا و هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا كوژراون یان به سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها هێزێكی زۆری سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دێرحافر، منبج و عه‌ین عیسا كراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧١ كه‌سی ئه‌ندام و هاوكار له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌ی عه‌ین عیسا ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا گیراوه.