به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ڕوودانی ڕووداوێكی هاتوچۆی زه‌نجیره‌یی له جادده‌ی ده‌ماوه‌ند بۆ فیروز كوه، ٢ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ٢٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی فریاگوزار خێرای شاری تاران، له جادده‌ی ده‌ماوه‌ند بۆ فیروز كوه و پاش شاری “ئابسه‌رد“، به هۆی پێكدادانی كامیۆنێك، ئۆتۆمبیلێكی شەخسی‌و پاسێك، ٢ كه‌س گیانیان له ده‌ستداو و ٢٧ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك له برینداران له خراپیدایه و مه‌ترسی له سه‌ر گیانیان هه‌یه. شایانی باسه به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان ساڵی ڕابردوو لانیكه‌م ١٩ هه‌زار و ٤٣٥ كه‌س به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ڕێگه‌وبانی ئێران، گیانیان له ده‌ستداوه و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.