ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، هێزه‌كانی بنكه‌ی سه‌ربازی شارۆچكه‌ی “زیوه” سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ، هێرشیان كرده سه‌ر كارگه‌ی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ورمێ و چه‌ند كه‌س به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارگه‌ی ئه‌م دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “عه‌بدولهادی نه‌وجه‌وان” و “محه‌ممه‌د ساڵح نه‌وجه‌وان“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه گه‌مارۆ دراوه و پاش هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئه‌و كارگه‌یه، ڕووبه‌ڕووی خۆڕاگری كرێكاران و خاوه‌ن كارگه‌كه بوونه‌ته‌وه. پاش ڕوودانی تێكهه‌ڵچوونێك له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه چه‌ند كه‌س بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له سه‌ر شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتیانه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.